به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : جیگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و نوینەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەم وتووێژانە کە ڕۆژی چوارشەممە لە مۆسکۆ بەڕێوە چووە ، بەئاماژە بە دامەزراندنی ئاگڕ بەست لە سوریا ، پێوشۆینگرتنی پرۆسەی چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە و پێشگرتن لە درێژەی تێکەڵچوونەکانی داواکردووە .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەسی دیپلۆماسی میدیایی بالوێزخانەی ئێران ، جابیری ئەنساری و بۆگدانۆف جەختیان کرد کە چارەنووسی داهاتووی سوریا لە کەش وهەوایەکی ئارام و دوور لە هەر چەشنە تووندو تیژی و خۆوەردانی دەرەوەیی دیاری دەکرێت .
ئێران وڕوسیا هەروەها خوازیاری زۆرتربوونەوەی هەوڵەکان بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی سوریا و چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکانی جۆر بەجۆری ئەو وڵاتە بەتایبەت پارێزگاکانی حەلەب و ناوچەی فوعە و کەفەریا بوونە .
جێگرانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڕوسیا لە درێژەی دانووستانەکانیان ، مەسەلەکانی ناوچەیی لەوان ڕەوشی یەمەن دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٨ مانگ لە دەستپێکرانی بۆمبارانەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن عەرەبستانی سەعوودی و چەند وڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس ، ئێراق ، لیبیا و هەروەها بارودۆخی بەحرەین یان لێکدایەوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310